Technical College of Informatics
كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك
بۆ یەكەمین جار ئەم جۆرە كۆلێجە لەنێو زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لایەن ڕاگرایەتی و ستافی مامۆستایانی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەرو بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی ژمــارە ( 3/12357) لە (17/6/2013) فەرمانی ژمــارە (4/13046) لە (25/6/2014) دامـــەزرا و لە سێ بەشی زانستی پێكهاتووە. بەهەردوو شێوازی وەرگرتنی خوێندكاران لەرێگای ناوەندی وەرگرتن و دەرچوانی چارەكی یەكەمی پەیمانگەی زانستی كۆمپيوتەر خوێندكاری وەرگرت، كە بۆ سێ ساڵی داهاتوو یەكەمین دەرچوانی ئەم كۆلێجە پێشكەشی بازاری كاری كەرتی تایبەت و حكومەتی هەرێم دەكرێت.
بەشەكانی كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك
بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری.
بەشی تۆڕەكانی كۆمپیوتەر
بەشی تەكنەلوجیای داتابەیس.
ئامانج:
پێگەیاندنی كادر و پسپۆڕی تەكنیكی شارەزا كە بیرمەدندێكی لێهاتوو و پەیوەندیكەری كاریگەر، چارەسەركەری كێشە نوێكان و فێركەری هەمیشەیی بن. هەروەها پێگەیاندنی شارەزا لە بوارە جیاجیاكانی ئینفۆرماتیكدا لەسەر ئاستی بەكالۆریۆسی تەكنیكی و وە بەرزتر، تەیار بە شارەزایی و زانیاری سەردەم هاوشان لەگەڵ دوا پێشكەوتنەكانی زانست و تەكنەلۆجیا و لەبەر رۆشنایی پێویستیەكانی بازاڕی كار بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی كۆمەڵگا بكەن و بەشداری بكەن لە پەرەپێدان و پێشكەوتندا.
دەرچوان لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠٢٠: