Technical College of Health
كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی
بەشی تەندروستی كۆمەڵ یەكێك بووە لەو بەشانەی كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی كە لەگەڵ دامەزراندنی كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی دا كراوەتەوە، دواتر لە ساڵی 2013دا كرا بە بەشێكی سەربەخۆ ، پاشان لە ساڵی 201٤دا بە كردنەوەی بە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشی تەندروستی كۆمەڵ لەگەڵ بەشی شیكاری نەخۆشیەكان بونە دوو بەش لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی. ئەم كۆلێجە بڕیاری ژمـارە (3043) لە (13/4/2014) دامـــەزراوەو كە لە ئێستادا لەسێ بەشی زانستی پێك هاتووە بریتین لە:
بەشی پەرستاری.
بەشی شیكاری نەخۆشیەكان.
تەكنیكی بێهۆشكاری.
ئامانج:
هۆشیاركردنەوەی تاكی كۆمەڵ بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەن و گواستراوەكان بە ئامانجی دابین كردنی تەندروستێكی باش. وە گەیاندنی خزمەت و بەرەوپێشبردنی سیستەمی تەندروستی و دروستكردن و دابینكردنی كـادری شـارەزا لە سەر بابەتە جیاوازەكانی شیكاری نەخۆشییە كلینیكییەكان.
دەرچووان لە سالى ٢٠٠٥-٢٠٠٦ تا ۲۰۱۹-۲۰۲۰