Technical College of Engineering
كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری
بەشی ئەندازیاری میكانیك یەكێك بوو لەو بەشە زانستیانەی كۆلێجی تەكنیكی سلێمانی، لە پاڵ بەشی ئەندازیاری پانسازی شار و بەشی ئەندازیاری گەیاندن بونە بناغە بۆ كردنەوەو دامەزراندنی كۆلێجێكی ئەندازیاری كە سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بێت ئەوەش دوای دەركردنی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كردنەوەی ئەو كۆلێجە نوێیانە.
بەشەكانی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری لەئێستادا پێك هاتووە لە:
بەشی ئەندازیاری گەیاندن.
بەشی ئەندازیاری میكانیك.
بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزە.
بەشی ئەندازیاری توانای كارەبایی.
ئامانج:
ئامادەكردنی ئەندازیاری تەكنیكی تایبەت بۆ دەوڵەمەند كردنی دامەزراوە ئەندازیارییە تەكنیكیەكان بۆ هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت كە بتوانێت لە داهاتودا كاریگەری هەبێت لە دانانی بڕیاردا بۆ نیشاندانی ڕێڕەوی ئیش و دروست كردنی شار و شارەوانیەكان و ناوچەكان لە كاتی گەشەپێدان و دروست كردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەت گوزاری بەهەموو جۆرەكانیەوە، ئەم بەشانە پسپۆڕی ئەندازیاری گرنگ لە خۆ دەگرن. بە مەبەستی:
گەشەپێدانی كەرتی پیشەسازی گشتی و تایبەتی وەدانانی پان بۆ بە خۆماڵی كردنی پێداویستیەكان وە بەرهەم هێنانی لە ناو ووڵات دا، هەروەها پان دانان بۆ دروست كردن و نوێ كردنەوەی شارو شارۆچكەكان بەپێی پێوەرە جیهانیەكانی پانسازی شار. وە گەشەپێدانی بواری گەیاندن لە كوردستاندا بە شێوەیەك كە گونجاو بێت لەگەڵ سەردەمی ئێستادا بۆ بەكارهێنانی ئامڕازەكانی پەیوەندی كردن و ئینتەرنێت.
دەرچوان لە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٢٠: