Technical College of Applied Science
كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكیەكانی هەڵەبجە
ئەم كۆلێجە لە سەر بەڵێنی بەڕێز هەڤاڵ (مام جەلال) كە لە سەردانێكی دا لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراقی ئەو كاتە بەڕێز (غازی عجیل یاوەر) بۆ مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی شەهید بڕیاری كردنەوەی دراوە و بە فەرمانی وەزارەتـی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی ژمــارە(3/126ن) لەبەرواری (2004/8/14) وە بەفەرمانی دەستەی خویندی تەكنیكی سلیمانی ژمــارە(2801) لەبەرواری (2004/8/18)كراوەتەوە پرۆسەی خوێندنی لە ساڵی (2006/ 2005) لەژێر ناوی كۆلێژی تەكنیكی كشتوكاڵی هەڵەبجە/بەشی پاراستنی ڕووەك دەستی پێكردووە وە هەرهەمان ساڵ كراوەتە دوو بەش (بەرهەمی ڕوەكی و دروست كردنی خۆراك) ,نزیكەی (150 )خوێندكاری لە خۆ گرت، دواتر بەشی (دروسـت كردنی خۆراك ) بەپێی فەرمانێكی وەزارەتــی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی گۆڕدرا بۆ بەشی (پیشە سازی خۆراك) لەساڵی (2010-2009)دا بەشی (بەرهەمی ڕووەكی) بەسترا و خوێندكاری وەر نەگرت و هەر لە هەمان ساڵدا دوو بەشی نوێ بۆ كۆلێجەكە زیاد كران ئەوانیش (بەشی باخداری و بەشی بەرووبوومی كێڵگەیی،) كۆلێج لەئێستادا لەسێ بەشی زانستی (كشتوكاڵی) و بەشێكی زانستی (تەندروستی) پێك هاتووە:
بەشی سەرچاوە سروشتیەكان و زانستی ژینگە
بەشی پیشەسازی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆری
بەشی باخداری و دیزاینی دیمەنی سروشتی
بەشی زانستی تاقیگەی پزیشكی
ئامانجی كۆلێج:
پێگەیاندنی كادیری تەكنیكی پێشكەوتوو پسپۆڕو شارەزا لەدەزگاكانی كۆنتڕۆڵی جۆری و كارگەكانی پیشەسازی و دروستكردنی خۆراك و خواردنەوە گازیەكان و ئاو، پێگەیاندنی كادیری پسپۆڕ لەبواری زانستەكشتوكاڵی و تەكنەلۆژیەكاندا بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و خزمەتكردن لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا. وە بەلەبەرچاوگرتنی زەووی بەپیت و ئاوداری ناوچەی هەڵەبجە و شارەزوور ئەتوانین بڵێن دامەزراندن و بەردەوابوونی ئەم كۆلێژە دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لەناوچەكەدا.
دەرچوان لە ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٢٠: